‌ئه‌گه‌ر به‌هۆی كۆرۆناوه‌ هه‌ست به‌م حاڵه‌تانه‌ ده‌كه‌یت پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشكی ده‌رونی بكه‌یت

وێستگە ستایل-


ترس و دڵەراوکێی توشبوون بە کۆرۆنا، مرۆڤ توشی چەندین گرفت و شڵەژانی دەروونی دەکات، ئەگەر نەمانتوانی خۆمان بگونجێنین لەگەڵ ئەم فشارەدا، ئەوە لەوانەیە ترسەکەمان ببێت بە توشبوون بە شڵەژانە دەروونییەکانی وەکو فۆبیای مردن، دڵەراوکێی توشبوون بە نەخۆشییەکە، تۆقین، خەمۆکی، ... رۆژانە کەسانێک بۆ ئەو گرفتانە کە بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە توشیان بووە سەردانی پزیشکانی دەروونی دەکەن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشکی نەخۆشییە دەرونییەکان باس له‌وه‌ ده‌كات له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانانه‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی بكه‌یت.


بوونی ترسی ئاسایی و کەم لەم ڤایرۆسە کاردانەوەیەکی سروشتییە، بەلام ئەگەر حالەتەکە توندبوو، ئەم ئاماژانەی خوارەوە هاتنەدی، ئەوە پێویستە سەردانی پزیشک و پسپۆری دەروونی بکەین و چارەسەر وەربگرین هەتا زیاتر ژیانمان تێکنەدات:

1- نیشانەکانی دڵەراوکێ و تۆقینت هەبوو بە بەردەوامی. نیشانەکان جەستەیی بن وەکو تەنگەنەفەسی، دڵەکوتە، ئاراقکردنەوە، سەرگێژبوون، لەرز، بێهێزی، ... یان دەرونی بن وەکو ترس لە مردن و دڵەراوکێ بەبێ هۆکار و مشەوەشی و بێئۆقرەیی و تێکچونی خەو، ... ئەگەر بەردەوام هەستت بەو نیشانانەکرد بە یەکەوە بن یان ناوبەناو بن ئەوە پێیویستە دڵنیابیتەوە کە ئایا ترسەکەت ئاساییە یان نا.

2- ئەگەر نیشانەکان بە توندی توشتبوون و نەتتوانی بەرگەیان بگریت، وەکو نەوبەی تۆقین یان بێخەوی و تورەییەکی زۆر. بەشێویەک بوو کە لە کۆنترۆڵی خۆت دەرچویت، ئەوە دەبێت بەدوای چارەسەردا بگەرێیت.

3- نیشانەکان کاریان کردە سەر شێوازی ژیانکردن لە روی کاروباری رۆژانە، پەیوەندییە خێیزانییەکان، پیشە، .. کە کەسانی چواردەور هەستت پێبکەن. یان نیشانەکان بوون بەهۆی بێزاربوونی تاک کە هەستبکات ژیانی تێکچووە و بەوهۆیەوە خۆشی لە ژیان نەبینێت.

ئەگەر توشی ئەو سێ ئاماژەی سەرەوە بوویت، بەهۆی بلاوبونەوەی کۆرۆنا، ئەوە هەولبدە سەردانی پسپۆرێکی دەروونی بکە وەکو چارەسەرکاری دەروونی، رێنماییکاری دەروونی، پزیشکی دەروونی، .. ئەوانیش بەگوێرەی پسپۆرییان دەتوانن هاوکاریت بکەن بە ریگە زانستییەکان.


PM:08:49:09/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌