ڤیدیۆ: ماكرۆن بۆ یه‌كه‌مجار له‌ڕێی تیك تۆكه‌وه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا" ئیمانوێل ماكرۆن" بۆیه‌كه‌مجار له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا پیرۆزبای ده‌رچوون و سه‌ركه‌وتن له خوێندكارانی ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی كرد و ڤیدیۆكه بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه و 145 هه‌زار جار شه‌یر كراوه.
ماكرۆن له‌به‌ر ده‌م كێڵگه‌ی" كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی" چه‌ند كاتژمێرێك دوای بڵاوكردۆته‌وه‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی خوێندكارانی ناوه‌ندی له وڵاته‌كه‌ی ئه‌م ڤیدیۆییه‌ی بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆزباییان لێ بكات.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت" هه‌موو ده‌زانن ئه‌مساڵ ساڵێكی جیاواز بوو و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هه‌موان به ناچاری له ماڵه‌كانیان مانه‌وه و ئێوه‌ی خوێندكار به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه له خوێندن و هاوڕێكانتان دووركه‌وتنه‌وه"
له فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ ئه‌نجام نه‌درا و له‌جیاتی ئه‌وه خوێندكاران به ئۆنلاین تاقیكردنه‌وه‌یان كردوه.
PM:04:14:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2500
جار خوێنراوه‌ته‌وه