‌نووستنی تەندروست چیە بۆ منداڵ؟

وێستگە ستایل-


زۆركات دایكان و باوكان پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن نوستنی ته‌ندروست چییه‌ بۆ منداڵه‌كانیان، دكتۆر پشده‌ر پزیشكی پسپۆڕی منداڵان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌م بابه‌ته‌دا ده‌داته‌وه‌.

1- دەبێت کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.

2- نابێت جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە دەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ كاتژمێر زیاتر بێت.

3- پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.

4- ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.

5- ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.

6-نابێت لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.

7- نابێت لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.

8- پێش نووستن نابێ چا، کۆلا ، چوکلێت ، کۆفێ بدرێت بە منداڵ.

9- دەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.


PM:11:11:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌