‌کە تووشی كۆرۆنا بووم كەی دەتوانم بگەڕێمەوە ناو كۆمەڵگە و کاره‌كه‌م بەبێ پشكنین؟

وێستگە ستایل-


له‌ دوای توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌ له‌ مێشكیاندا دروست ده‌بێت ئاخۆ دوای چه‌ند ڕۆژ له‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌گه‌ر پشكنین نه‌كه‌ن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگا و سه‌ر كاره‌كانیان بێ ئه‌وه‌ی‌ ترسیان هه‌بێت، له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت.


1-ئەگەر نیشانەی كۆرۆنای تیا دەركەوت ئەوا بەلایەنی كەم ١٣ ڕۆژ بەسەر تێپەڕبوونی نیشانەكان بڕوات و لە سێ ڕۆژی كۆتایی ھیچ نیشانێكی نەمابێت.

2- ئەگەر تووشی كۆرۆنا بێت و بەبێ دەركەوتنی نیشانە تەنھا پشكنینی پۆزەتیڤ بێت ئەوا دوای ١٠ ڕۆژ دەتوانێ بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە.

3- بۆ نمونە ١٢ ڕۆژ نیشانەی ھەبێت ئەوا پانزەم ڕۆژ دەگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە بەمەرجێك سێ رۆژی كۆتا نیشانەی نەمابێت.

4- ئەگەر ٢٠ ڕۆژ نیشانەی ھەبێت ئەوا بیست و سێیەم ڕۆژ ئەگەڕێتەوە كۆمەڵگە بەمەرجێ سێ ڕۆژی كۆتا نیشانەی نەبێت.

تێبێنی: ھەوكردنی سییەكان بەھۆی كۆرۆناوە پێویستی بەڕێنمایی تایبەت ھەیە لەلایەن پزیشك.

ڕێنمایی ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی WHO
کۆڤید بە کوردی


PM:08:44:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل