چیرۆكی ئه‌و ئافره‌ته‌ی به تۆمه‌تی ناپاكی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كوژرا
وێستگە ستایل-
ئەم کەیسه دۆکیومینتە و راستەقینەیە و ڕوویداوە لەناو کۆمەڵگا بەلام وەک دكتۆره دیلمان وه‌ك خۆی ده‌ڵێت" پزیشکیک تۆزیک دەستکاری دەکەم تاکو نەناسریتەوە تەنها وانەیەکی لێوه‌ربگرن"
ئه‌م چیرۆكه كوشتنی ئافرەتێكه له‌سه‌ر ده‌ستی هاوسه‌ره دووگیانه‌كه‌ی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ناپاكی له مێرده‌كه‌ی كردوه.
دكتۆره دیلمان ده‌ڵێت" کەیسەک ئافرەتێک کوژرا بوو بەدەستی مێردەکەی کە گوایە ئافرەتەکە خیانەتی لە هاوسەری کردووە کە هاتە لای ئێمە ١٠ گولە لە جەستەی هەبوو کە هەندێکمان دەرهێنا و هەندێکیش جیگای خراپ بوو. کە مندالەکەمان دەرهێنا ٩ مانگ بوو دەستێکمان لێکردەوە بۆ پشكنینی DNA ناردمان کە دەلیم دەستمان لیکردەوە زۆربەتان دەپرسن بۆ DNA شتی تر وەردەگیریت بەلام ئیمە وەک پزیشکی دادوەر تەنها لەسەر بڕیاری دادوەر دەوەستین ئەویش چونکە کاتی دەوێ مندالەکە لەناو گیراوەیەک دادەنریت تاکو تیک نەچێت لەم حالەتە تەنها دەستەکە سوودی دەبیت بۆ DNA .ئەنجامی پشکنینەکە و دەرچوو کوری کابراکە خۆیه‌تی"
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت" کۆمەڵگایەکی نەخۆش لەسەر چ بنەمایەک کۆتایی بە ژیانی کەسێک دەینی کە تۆ دروستت نەکردووە و بۆت نەهاتووە کۆتایی بە ژیانی بهێنی لێرەدا جگە لە ئافرەتەکە چۆن دەستت چووە خوێنی کۆرپەت کە هێشتا نە هاتبووە دنیا."
ده‌شڵێت" من لێرە پرسیارم بۆ دروست دەبێت؟ ئایا ئەوە ناچێتە قاڵبی کێشەی دەروونی ؟ چونکە ٩ مانگ وەستای بۆ دوایی وتت ئەوە منداڵی من نییە، یان دەچیتە قالبی کۆمەڵگا و دەست تیوەردانی خەلک لە کاروباری خیزانەکان یان دەچێتە قالبی پەروەردەی کومەڵگا؟ و بە ڕای من بە هیچ شیوەیەک کوشتن چارەسەر نییە، و توند‌و تیژی دژی ئافرەت زۆر زیادی کردووە بە ڕادەیەک کە وای لێهاتووە خوێنی ئافرەت حلال بکرێت.
PM:11:43:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 5056
جار خوێنراوه‌ته‌وه