یه‌كه‌م ڤاكسینی چینی له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیكرایه‌وه
وێستگە ستایل-
سوپای چین یه‌كه‌م ڤاكسینی به‌رهه‌مهێنراوی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆیان به‌كارهێندرا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای" كانسینۆ بیۆلۆجیكس" له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی توێژینه‌وه سه‌ربازیه‌كان به‌رهه‌نهێندراوه دوای ئه‌وه‌ی له تاقیگه تاقیكرایه‌وه و ده‌ركه‌وت ڤاكسینێكی سه‌لامه‌ت و چالاكه بۆ به‌كارهێنان.
ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره ڤاكسینێكی له‌م شێوه‌یه له چین به‌كاربهێندرێت له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له چینه‌وه بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان.
ئه‌م ڤاكسینه ناوی" AD5N COV"ه و یه‌كێكه له‌و 8 ڤاكسینه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا و توێژه‌ره‌وه چینیه‌كان به‌رهه‌مهێنراوه و ڕه‌زامه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتوه له‌سه‌ر مرۆڤ و ئه‌م ڤاكسینه ڕه‌زامه‌ندی به‌كارهێنانی له كه‌نه‌داش وه‌رگرتوه.
كانسینۆ بیۆلۆجیكس ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ئاشكرای كردوه كه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی چینی ئه‌م ڤاكسینه‌یان بۆ به‌كارهێندراوه كه له به‌رهه‌می په‌یمانگای په‌كین ه بۆ ته‌كنه‌لۆجیای زینده‌یی سه‌ر به ئه‌كادیمیای زانستی پزیشكی سه‌ربازیه.
كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م ڤاكسینه ئاشكرای كردوه قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌م ڤاكسینه به‌سه‌ركه‌وتووی تاقیكراوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش قۆناغی سێهه‌مه كه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیبكرێته‌وه به‌ڵام له‌ڕووی بازرگانیه‌وه هێشتا زه‌مانی به‌كارهێنانی نییه.
PM:07:18:29/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 4024
جار خوێنراوه‌ته‌وه