كۆڤید 19 له‌ڕێی سێكسه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه؟
وێستگە ستایل-
له‌ڕێی سێكسه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گوێزرێته‌وه؟ ئه‌مه پرسیارێكه و زۆر كه‌س ڕه‌نگه بیری لێ كردبێته‌وه.
دكتۆر "ئه‌لێكس جۆرج" پزیشكی فریاكه‌وتن و یه‌كێك له به‌شداربوه‌كانی پرۆگرامی ته‌له‌فیزۆنی " Love Island " و پێشكه‌شكاری پرۆگرامێك له ڕادیۆیی بی بی سی1 وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌ڵ كه‌سێك ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌یت له هه‌مان ژینگه‌دا ئه‌وه باشتر وایه له‌كاتی توشبوونی یه‌كێكتان به ڤایرۆسه‌كه به ته‌واوه‌تی له یه‌كتر دوور بكه‌ونه‌وه و هه‌ریه‌ك له جێگه‌یه‌كی ماڵه‌كه‌دا خۆی كه‌ره‌نتینه بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچكامتان كێشه‌تان نه‌بێت ئه‌وه گرفتێك نییه"
-چی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سێكس له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن؟
-ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆره له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه به ته‌واوه‌تی له سێكس له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دوور بكه‌ونه‌وه چونكه ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زۆره چونكه زۆر كات كه‌سی توشبوو به ڤایرۆسه‌كه هیچ نیشانه‌یه‌كی توشبوونی له‌سه‌ر ده‌رناكه‌وێت و توانای گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌شی هه‌یه بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر .
-به‌م دواییانه كه‌سێكم بینیوه و ماچم كردوه و دواتر نیشانه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا ده‌ركه‌وتووه چی بكه‌م؟
-دكتۆر ئه‌لێكس له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ڕوبه‌ڕوی ئه‌م حاڵه‌ته بویته‌وه ئه‌وه ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ خۆت كه‌ره‌نتین بكه‌یت و ئه‌گه‌ر نیشانه‌كان زۆر زیاتر له‌سه‌رت ده‌ركه‌وتن دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ڕۆژێك باشتر وایه داوای یارمه‌تی بكه‌یت"
-ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ڕێی كۆئه‌ندامی زاوزێوه ده‌گوێزرێته‌وه؟
دكتۆر ئه‌لێكس ده‌ڵێت" ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌نها له‌ڕێی لیكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه كۆئه‌ندامی زاوزێ ڕێگه‌یه‌ك نییه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی‌توشی ئایدزبوون ئه‌گه‌ری توشبونیان به كۆرۆنا زۆره؟
-ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئایدز بوون پێویسته له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانیان به‌رده‌وام بن و هاوشێوه‌ی كه‌سانی دیكه خۆپارێزی بكه‌ن و له قه‌ره‌باڵغی دوور بكه‌ونه‌وه.
PM:06:22:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 5500
جار خوێنراوه‌ته‌وه