پسپۆڕان: كۆرۆنا 40 ملیۆن مرۆڤ له‌ناو ده‌بات
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له ڕێكخراوه ته‌ندروستیه جیاوازه‌كان ئاشكرایان كردوه ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی جیهان بڵاوده‌بێته‌وه و به‌هۆیه‌وه 40 ملیۆن مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی له‌ناو ده‌چێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێ و شوێنی باش بیگرێته به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی قوربانیه‌كان ببێته 1-2 ملیۆن مرۆڤ .
بۆ له‌ناوچوونی مرۆڤ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ندین ئه‌گه‌ر و سیناریۆ هه‌یه و یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌ره‌نتین و مانه‌وه له ماڵه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له سه‌رتاسه‌ری جیهان جێ به‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتر له 40 ملیۆن مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ببنه قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌مه‌ش هاوڕێژه‌یه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی قوربانیانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
پسپۆڕان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی دیاریان كردوه ته‌نها ئه‌گه‌ره و ناكرێت بوترێت ئه‌مه به ته‌واوه‌تی ده‌بێته ڕاستی و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ژماره‌ی قوربانیه‌كان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له‌مه زیاتریش بێت.
PM:02:50:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 7712
جار خوێنراوه‌ته‌وه