ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: ته‌نها له‌م كاته‌دا ده‌مامك به‌كاربهێنن
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له دواین بڵاوكراوه‌یدا داوا ده‌كات ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان یان چاودێری توشبویه‌ك به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن.
به‌ڕێوبه‌ری جێ به‌جێكاری ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت" له جیهاندا كێشه‌ی كه‌می ده‌مامك هه‌یه و تا ئێستاش هییچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ده‌مامك له شوێنه گشتیه‌كان ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌كارهێنانی ده‌مامك به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه مه‌ترسی توشبوون به‌م ڤایرۆسه زیاد ده‌كات"
هاوكات ده‌شڵێت" له ئێستادا له جیهان گرفتی كه‌می ژماره‌ی ده‌مامك و پێداویستی پزیشكی هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا له كه‌رتی ته‌ندروستی كار ده‌كه‌ن یه‌كه‌م كه‌سن كه پێویستی زۆریان به به‌كارهێنانی ده‌مامك هه‌یه"
ماریا ڤان پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان ده‌ڵێت" بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌می ده‌مامك چاره‌سه‌ر ببێت باشتر وایه توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌وانه‌ش كه چاودێری ئه‌م نه‌خۆشانه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن"
PM:02:33:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 5464
جار خوێنراوه‌ته‌وه