دایكێك ڤیدیۆی منداڵه توشبووه‌كه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێكی به‌ریتانی ڤیدیۆیی منداڵه ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا باوه‌ڕی وابوه كه ته‌نها ددانی دێت.
دایكی ئه‌م منداڵه ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵه و باس له‌وه ده‌كات به‌یانیه‌كی زوو منداڵه‌كه‌ی بردۆته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وایه‌كی سارد لێی بدات و باش ببێت و هیچكات بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه منداڵه‌كه‌ی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت.
میشێل باس له‌وه‌ش ده‌كات منداڵه‌كه‌ی ته‌نها پله‌ی گه‌رمای له‌شی زۆر به‌رز بۆته‌وه و نیشانه‌كانی كۆكه و هه‌ناسه توندی تیادا ده‌رنه‌كه‌وتووه و دایكی ئه‌م منداڵه و باوكی و منداڵه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتینه كراون و مه‌به‌ستی له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی منداڵه‌كه‌ی گه‌یاندنی په‌یامه به‌و دایك و باوكانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن منداڵی بچووك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێت و داوای ئه‌وه‌ش ده‌كات هه‌مووان ئه‌م بابه‌ته زۆر به جدی وه‌ربگرن.
PM:05:09:28/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 8396
جار خوێنراوه‌ته‌وه