ڤیدیۆ: شاباز زه‌مانی له‌سه‌ر قسه‌كانی مه‌لا هه‌ڵۆ هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا دوای پێشكه‌ش كردنی شانۆگه‌ریه‌كی سه‌ر شه‌قام له كه‌لار ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كرا كه له شانۆگه‌ریه‌كه به‌شداریان كرد و به‌شێك له دژی ئه‌و ده‌قه بوون كه تیایدا سووكایه‌تی به مه‌لا كرا و به‌شێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵی بوون.
كوڕه گۆرانیبێژ شاباز زه‌مانی له‌ڕێی ڤیدیۆیه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویكردۆته‌وه تیایدا وه‌ڵامی مه‌لا هه‌ڵۆ ده‌داته‌وه بۆ ئه‌و قسانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ندان و خوێندكارانی په‌یمانگا و كۆلێجی هونه‌ره جوانه‌كان كردویه‌تی.
شاباز ده‌ڵێت" ئێمه‌ش وه‌ك تۆ موسوڵمانین به‌ڵام ئێمه ئاینمان به قورسی نه‌گرتوه و تۆ به قورسی گرتوته و ده‌ترسم ڕۆژێك به ده‌ست تۆوه بشكێیت و ده‌شزانین خودا هه‌یه و ئه‌وه‌ش له هونه‌ره جوانه‌كان ده‌خوێنێت خزمه‌تی هه‌موو چینێكی كردوه و گونجاو نییه تۆ به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بكه‌یت"
PM:10:00:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5232
جار خوێنراوه‌ته‌وه