ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێنرا
وێستگە ستایل-
كۆمیانپایی Moderna ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیایی زینده‌ی ئه‌و پێكوته‌ی به‌رهه‌می هێناوه دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاده‌ستی زاناكانی كرد له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ش ته‌نها دوای شه‌ش هه‌فته له كاركردن دێت له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه.
پێده‌چێت یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤاكسینه له مانگی چواری ئه‌مساڵدا جێ به‌جێ بكرێت به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ماوه‌ی ساڵێكی ده‌وێت هه‌تا تاقی ده‌كرێته‌وه و كاریگه‌ریه‌كانی ده‌زانرێت و دواتر په‌سه‌ند ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی جیهان ده‌كرێت.
یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه ڤاكسینی كۆرۆنا ناونراوه mRNA-1273 و نێردراوه بۆ په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ هه‌ستیاری و نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان (NIAID) و پێده‌چێت له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا ئه‌م ڤاكسینه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی كه‌م له هاوڵاتیانی ساغ و ته‌ندروست تاقی بكرێته‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای نیشتیمانی بۆ بنه‌بڕكردنی ڤایرۆسه‌كان "ئه‌نتۆنی فۆشی" ده‌ڵێت تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان له كۆتای مانگی 4 ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام ده‌دێت و 45 كه‌س وه‌ك خۆبه‌خش به‌شدار ده‌بن و مه‌به‌سته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه بزانرێت كاردانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی مرۆڤ بۆ ئه‌م ڤاكسینه چۆن ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش بابه‌ته‌كه پێویستی به تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر و په‌سه‌ندكردنی تایبه‌ت ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی به جیهاندا بڵاوبكرێته‌وه.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رپرسان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ده‌رمان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان چاره‌سه‌رێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بدۆنه‌وه كه له ئێستادا 80.000 كه‌س به ده‌سته‌وه ده‌ناڵێنێت.
AM:09:07:27/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3116
جار خوێنراوه‌ته‌وه