‌هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ دڵه‌ كوتێ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

وێستگە ستایل-

دڵە کوتێ واتا ھەست کردن بە لێدانەکانی دڵ یاخود دەرچوونی چەند لێدانێک لە ڕیتمی ئاسایی خۆی، ھەندێكجار لە مل و گەروو و سەر گەدە ھەستی پێ دەکرێت، له‌ كاتێكدا لێدانی دڵ بۆ کەسی پێگەشتوو لە نێوان ٦٠ بۆ ٩٠ جارە لە خولەکێکدا، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر هه‌رێم پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی و نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌ 8 هۆكار ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ واده‌كه‌ن مرۆڤ توشی دڵه‌ كوتێ ببێت.

ھۆکارەکانی:
1-  کردنی ئیشێکی قورس یان وەرزشێکی زۆر .
2- خواردنەوەی زۆری کافاین
3-فشاری دەروونی و قەلەقی
4- مادەی نیکۆتینی ناو جگەرە
5- گۆڕانی ھۆرمۆنی وەک لە ماوەی دوو گیانیدا
6- کەمخوێنی یان کەمی ئاسن
7- تا یاخود لەرز و تا بەھەر ھۆکارێک بێت
8- بەکارھێنانی دەرمانی ڕەبوە و تەنگەنەفەسی و سایرۆکسینی زیاد و ھەندێ چارەسەری بەرزە پەستانی خوێن .
9- تێکچوونی کارەبایی دڵ
10- نەخۆشیەکانی زمانە (صمام) ی دڵ
11- بەکارھێنانی دەرمانی نایاسایی وەک کۆکاین و ئەمفیتامین و ئەلکھول
12- دابەزینی پەستانی خوێن و سست بوونی دڵ .
13- غودەی چالاک (پەریزادە ).

 کەی پێوست بە ڕاوێژی پزیشک دەکات؟
ئەگەر دڵە کوتێ کە زۆر درێژەی کێشاو کەسەکەی بێزار کرد یاخود یەکێک لەم نیشانانەی لەگەڵدا بوو :
1-  ئازاری سەر سنگی لەگەڵ بێت
2-  بەرچاو ڕەش بوون و سەرگێژ خواردن
3-بوورانەوەو لە ھۆش خۆ چوون
4-  تەنگەنەفەسی و پشوو سواری
5- ئاڕەق کردنەوەی لە ڕادەبەدەر
6- بەردەوام لێدانی دڵ لەسەرو ١٠٠ بێت لە خولەکێکدا لەکاتی پشودا.

 پشکنینی پێویست :
-شیکاری خوێن بۆ دڵنیابوون لە کەمخوێنی و غودەی چالاک
-ھێلکاری دڵ
-ھێڵکاری ٢٤ کاتژمێری
-ئیکۆی دڵ
-ھەندێكجار وێنەی تیشکی ئێکسی سنگ و پشکنینی میز .

 چارەسەر :
دیاری کردنی ھۆکاری دڵە کوتێ کەو پاشان چارەسەر کردنی .
-دوور کەوتنەوە لە تەنگژە و فشارە دەروونیەکان .
-وازھێنان یان کەمکردنەوەی خواردنەوەی چاو و قاوە.
-وازھێنان لە جگەرە کێشان
-ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ ئەگەر دڵە کوتێ کە بەھۆی دەرمانەوە بوو.
-وەرزش کردن بە بەرنامە
-خواردنی تەندروست
-کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن و چەوریەکان
-ھەندێكجار پێویست بە دەرمان دەکات لە شێوەی ھێورکەرەوەی مێشک و کەمکەرەوەی لێدانەکانی دڵ لە ژێر چاوەدێری پزیشکدا .


AM:09:51:13/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 47776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌