چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری لاوازی و که‌می کێش
وێستگە ستایل-
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له مرۆڤه‌کان کێشه‌ی لاوازی و که‌می کێشی هه‌یه و به‌رده‌وام دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێن زۆربه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ندێک ده‌رمان به‌کارده‌هێنن وکێشیان زیاد ده‌کات دوای وازهێنان دووباره کێشیان داده‌به‌زێته‌وه، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر کتۆر کامه‌ران پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی باس له هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری كه‌می كێش ده‌كات.
هه‌نگاوه‌کانی چاره‌سه‌ری که‌می کێش :
1-دیاری کردنی کێشی نموونه‌یی به گوێره‌ی باڵا و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز.
2- ئه‌نجامدانی پشكنینی پێکهاتووی له‌ش ( BMA ) بۆ زانینی ڕێژه‌ی ماسولکه و چه‌وری و ئێسقان و ئاو له جه‌سته‌دا.
3-وه‌رگرتنی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی نه‌خۆش و مێژووی حاڵه‌ته‌که و نیشانه و ده‌رئه‌نجامه‌کانی.
4- پشكنینی ئه‌و که‌سه له لایه‌ن پزیشکه‌وه بۆ ده‌ست نیشان کردنی هۆکاری لاوازی و زانینی ئه‌و شیکارانه‌ی پێوێستن و دواتر دانانی ده‌رمان و به‌رنامه‌ی خۆراکی گونجاو.
5- ئه‌نجامدانی شیکاری تاقیگه و تیشک و سۆنار و هه‌ناو بینین به گوێره‌ی پێویست.
6-چاره‌سه‌ری هۆکاری لاوازی ئه‌گه‌ر بتوانرێت.
7- به‌کارهێنانی ده‌رمانی زیادکردنی ئاره‌زووی خواردن و ته‌واوکه‌ره خۆراکی و ڤیتامینه‌کان به تایبه‌ت ڤیتامین بی کۆمپلێکس و زینک بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی به گوێره‌ی پێویست به‌ڵام له ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراکه‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆگرامی خۆراکی ته‌ندروست و گونجاو .
زیاد بوونی کێش گرنگه، به‌ڵام لاواز نه‌بوونه‌وه گرنگتره :
- پێویسته ده‌رمان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و دیارکراو به‌کار بێت به‌ڵام ڕێنمیایه‌کان هه‌میشه‌یین.
- ده‌رمانی زیادکردنی ئاره‌زووی خواردن ڕێگه پێدراو نابێت له‌پڕ بوه‌ستێنرێن به‌ڵکو گرنگه به ته‌دریج که‌م بکرێنه‌وه.
- هیچ ده‌رمانێک نیه به گه‌ره‌نتی ( % ۱۰۰ ) کێش زیاد بکات له زانستی پزیشکی دا .
ئه‌م ڕێنمیانه زۆر گرنگن بۆ پارێزگاری له کێشی نموونه‌یی و لاشه‌ی ته‌ندروست :
1- زوو هه‌ستان و خواردنی نانی به‌یانی پێش كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی, شه‌وان پێویسته پێش كاتژمێر ده و نیو بخه‌وه به تایبه‌ت ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌کان.
2- له پێش نان خواردن به نیو كاتژمێر و کاتی خواردن ئاو و ماستاو و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازیه‌کان و دۆ مه‌خۆره‌وه.
3-ئه‌نجامدانی وه‌رزش به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی یه‌ک چاره‌ک یان زیاتر.
4-نه‌خواردنی ترش ، لیمۆ‌ندۆزی ، ترشیات ، بیبه‌ری توند ، میوه‌ی ترش بۆ ماوه‌ی دوو مانگ .
5- ڕۆژانه ۸ په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه له نێوان ژه‌مه‌کان به‌ڵام نیو كاتژمێر دوای ژه‌مه‌کان پێویسته ئاو بخورێته‌وه.
6- ڕۆژانه سێ جار یان زیاتر میوه‌ی هه‌مه‌جۆر بخۆ میوه‌ی خۆماڵی و وشکراو باشتره.
7- خواردنی سارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازیه‌کان ڕێگه پێ دراوه له نێوان ژه‌مه‌کان.
8- پێویسته چا و قاوه که‌م بخورێته‌وه و لانی که‌م یه‌ک كاتژمێر پاش ژه‌مه‌کان بخورێته‌وه؟.
9- ئه‌و که‌سانه‌ی ئاره‌زووی خواردنیان نیه پێویسته بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ ده‌رمانی ئیشتها به‌کار نه‌هێنن و به هێواشی و به ته‌دریج که‌م بکرێته‌وه.
10-ڕۆژانه یه‌ک كاتژمێر یان زیاتر بچۆره به‌ر هه‌تاو له نێوان كاتژمێر نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر.
AM:09:34:13/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 8532
جار خوێنراوه‌ته‌وه