‌گرنگترین رێنماییەکان بۆ خۆپاراستن له‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا

وێستگە ستایل-


لەگه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین هەموو وڵاتانی پێشکەوتووی دنیا ڕێو شوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان لە ئەگەری بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە کوشندەیە لە ناو گەلەکەیان. تەنها وڵاتە دوا کەوتووەکان نەبێت که هیچ رێوشوێنێکی ئەوتۆیان نەگرتووەتە بەر.

تەنها لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا پاش دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لە وڵاتی چین تا ئێستا زیاتر لە 5000 کەس تووشی نەخۆشییەکە بوون لە زاری ڕەسمی بەرپرسانی وڵاتی چین، لە کاتێکدا که بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکی ئەو ژمارەیە بە زیاتر لە 100,000 کەس مەزندە ئەکەن بەڵام حکومەتی چین نایەوێت ئەو ژمارە گەورەیە ڕابگەیەنێت لە بەر چەندین هۆکاری جیاواز.

زۆربەی خەڵکی کوردستان زۆر بێ ئاگان لە مەترسی ئەو ڤایرۆسە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی، خەڵکی ئێرە تا کار لە کار نەترازێت گوێی پێ نادەن و هیچ خۆپارێزییەک ناکەن. 

گرنگترین رێنماییەکان بۆ خۆپارێزی لە تووشبوون بەو ڤایرۆسە:

1- ئەوەی زۆر مەترسیدارە لە بارەی ئەم ڤایرۆسەوە ئەوەیە که کەسی تووشبوو تا نزیکەی دە ڕۆژ بۆ دوو هەفتە هیچ نیشانەیەکی ئەو نەخۆشیەی تیا دەرناکەوێت و بەردەوامیش ئەو کەسە خەڵکی تووش دەکات بە ئاسانی بە بێ ئەوەی کەس پێی بزانێت.

2- تا دەتوانن تێکەڵی شوێنی قەرەباڵخ مەبن، چونکه ئەو کەسانەی که تووشی بوون لە سەرتادا هیچ ناناسرێنەوە که هەڵگری ئەو نەخۆشیەن.

3- هەوڵ بدەن که بە هیچ شێوەیەک گەشت نەکەن، چونکه لە ئێستادا فڕۆکەخانەکان مەترسیدارترین شوێنەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەن.

4- بەردەوام دەستتان بە ئاو و سابوون بشۆن بە تایبەت پاش دەستدان لە تەنی دەرەکی لە دەروەی ماڵتان.

5- هەوڵبدەن که ماسکی دژە ڤایرۆس بکڕن و لە ماڵەکانتاندا هەبێت بۆ حاڵەتی زەرووری.

6-هەوڵ بدەن ماسک بەکار بهێنن لەو شوێنانەی که ئەگەری هەیە خەڵکی بیانی زۆر سەردانی بکات.

7- هەوڵ بدەن بەردەوام ئەو خواردنانە بخۆن که دەزگای بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات چونکه زۆرترین مەترسی لەسەر ئەو کەسانەیە که دەزگای بەرگری لەشیان لاوازە.

8- هەوڵبدەن تێکەڵی ئەو کەسانە نەکەن که لە دەروەی وڵات دێنە ناو کوردستان چونکه ئەگەری هەیە که هەڵگری ڤایرۆسەکە بن بە شێوەیەک که خۆشیان هەستیان پێ نەکردبێت.

9-هەوڵبدەن دوور بکەونەوە لە ئاژەڵەکان بە تایبەت سەگ و پشیلە و باڵندە کێویەکان.

10- هەوڵ بدەن کاتێک لە شوێنی قەرەباڵخن دەست لە دەم و چاوتان نەدەن تاوەکو دوور دەکەونەوە لەو ناوچەیە و پاشان بە جوانی دەستتان بشۆرن.

11- یەکێک لە خراپترین شتە باوەکانی ناو کورد تەوقەکردن و ماچ ماچێنی زۆرە که زۆر مەترسیدارە لە کاتی بڵاو بوونەوەی هەر نەخۆشیەکی ڤایرۆسی.

12-  دوور بکەونەوە لە خواردنی هەر جۆرە گۆشتێک که بە جوانی نەکوڵابێت یان نەبرژابێت.

13- بە هەموو شێوەیەک دوور بکەونەوە لە هەر کەسێک که نیشانە سەرەتاییەکانی تیا دەر بکەوتبێ وەک ئاو هاتنە خوارەوە بە لووتدا و تای بەرز و مام ناوەند.

نیشانەکانی ڤایرۆسەکە که پاش 10 ڕۆژ بۆ دوو هەفتە دەر دەکەوێت لە کەسی تووشبوو:

١. ئاو هاتنە خوار بە لووتدا.
٢. تای مام ناوەند و بەرز.
٣. کۆکە.
٤. سەرئێشە.
٥. تەنگە نەفەسی.

بە زۆری نیشانەکانی هەر وەکو ڤایرۆسی هەڵامەتی ئاسایی وایە بێجگە لە تەنگەنەفەسی.

لە ئێستادا ڤایرۆسەکە لەم وڵاتانەی جیهان بڵاوبووەتەوە و بە فەڕمیش بوونی ئەو حاڵەتە لەم وڵاتانە پشتڕاست کراوەتەوە:

چین، تایوان، ژاپۆن، تایلەند، مالیزیا، ئوسترالیا، کۆریای باشوور، فلیپین، ڤێتنام، کەمبۆدیا، سەنگافورە، نیپاڵ، سریلانکا، ئیماڕات، ئەسیوبیا، کینیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئەمریکا، مەکسیک.

لەم ماڵپەڕەوە ڕاستەوخۆ ئەتوانن ئەو ناوچانە ببینن که ڤایرۆسەکەی تیا بڵاو بووەتەوە:
https://maphub.net/Jpostnewsdesk/leon-sverdlov-muffin-map-8

و:محمد مەهدی
سه‌رچاوه‌كان:
1. The Guardian
2. CNN Channel
3. World Health Organisation 


PM:01:17:29/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 8288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل