ڤیدیۆ: یارجان له‌سه‌ر مه‌لا مه‌زهه‌ر هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
خانمه مۆدێل یارجان له‌سه‌ر دادگای كردنی مەلا مەزهەر ڤیدیۆیه‌كی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه و پشتیوانی ئه‌م پیاوه ئاینیه ده‌كات و ئاماده‌ی خۆی ده‌ربڕیوه كه ببێته هاوسه‌ری چواره‌می كه‌سێك كاتێك خۆشی بوێت.
یارجان ده‌ڵێت" پێش ئه‌وه‌ی ببمه مۆدێل حیجاب بووم و له مزگه‌وت وانه‌م خوێندوه و ده‌زانم ئه‌و كاره‌ی من ده‌یكه‌م هه‌ڵه‌یه و ناتوانم بڵێم ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م ڕاسته و له كۆتایدا ئێمه هه‌مومان ده‌مرین و وه‌ك خۆم ڕازیم ببمه هاوسه‌ری چواره‌می پیاوێك كاتێك خۆشم بوێت و ناكرێت ده‌قه‌كانی ناو قورئان ڕه‌ت بكرێته‌وه."
له ماوه‌ی ڕابردودا لەلایەن رێكخراوەكانی ژنانەوە سكاڵا له‌سه‌ر مه‌لا مه‌زهه‌ر تۆمار كرا بە تۆمەتی سوكایەتی كردنی بە ژنان و له‌لای خۆشیه‌وه مه‌لا مه‌زهه‌ر پەشیمان نییە لە هاندان بۆ فرەژنی.
بەهار مونزیر نوێنەری رێكخراوەكانی ژنان رایگەیاند كە ئەوان توانیویانە "مەلامەزهەر ببنە بەردەم دادگا، بەهۆی ئەو سوكایەتییەكانەی بە ژنان و رێكخراوەكانی كردووە"، وتیشی: ئەو نمونەیەكی ئەو كەسانەیە كە سوكایەتی دەكات."
بڕیار وایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا بۆ جاری دووه‌م دادگای مه‌لا مه‌زهه‌ر بكرێت و بڕیار له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه بدرێت.
PM:12:49:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 32164
جار خوێنراوه‌ته‌وه