وێنه و ڤیدیۆ.. پزیشكه‌كان كرمێكیان له‌ناو مێشكی نه‌خۆشێك ده‌رهێنا
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان توانیان پیاوێك له ئازاری توندی سه‌ری ڕزگار بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به ده‌ستیه‌وه ده‌یناڵاند، و هۆكاره‌كه‌ی هه‌بوونی كرمێكی شریتی بووه له ناو مێشكی‌دا.
ماوه‌ی 10 ساڵه ئه‌م پیاوه كرمێكی شریتی له‌ناو مێشكیدایه و به ئازاریه‌وه ده‌تلێته‌وه و ته‌نانه‌ت زۆر جار ئازاری سه‌ری توشی هێڵنجدانی كردووه، توشبوون به مشه‌خۆره‌كانی وه‌ك كرمی شریتی بابه‌تێكی ده‌گمه‌ن نییه به‌ڵام گه‌یشتی ئه‌م كرمه به مێشك زۆر ده‌گمه‌نه و حاڵه‌تێكی نامۆیه.
گروپێكی پزیشكی له ئۆستن كه ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی ته‌كساس له ئه‌مه‌ریكا تواتیان له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ریه‌وه ئه‌م كرمه له مێشكی نه‌خۆشێك ده‌ربهێنن كه به‌وهۆی خواردنی گۆشتی به‌رازی باش نه‌كوڵاو توشی بووه.
درێژی ئه‌م كرمه شریتیه له مێشكی ئه‌م پیاوه‌دا 4 سانتیمه‌تر بووه و ئێستا له‌دوای لابردنی ئه‌م كرمه و هێلكه‌كانی نه‌خۆشه‌كه دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باش بوون ڕۆشتووه.
كرمی شریتی Taenia Solium له‌ناو گۆشتی به‌رازدا هه‌یه و ئه‌گه‌ر گۆشته‌كه زۆر باش نه‌كوڵێندرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆر كرمۆكه‌كه بچێته ناو له‌شی مرۆڤه‌وه و له به‌شێكی جه‌سته‌یدا گه‌را دابنێت.
AM:09:06:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه