هۆكاره بۆ جه‌ڵته‌ی كتوپڕ
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی ییل له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردوه به‌ركه‌وتن به وردیله پیسه‌كانی ناو هه‌وا ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵه‌ی دڵ زیاد ده‌كات.
زاناكان له زانكۆی "ئۆگسبۆرگ" له ئه‌ڵمانیا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی گیرانی دڵ كرد بۆ 6 هه‌زار نه‌خۆش و ئه‌مه‌یان به‌راورد كردوه به كاتی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی دڵ و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری نه‌خۆشه‌كان كردوه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Environmental Health Perspectives بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه گه‌ردیله پیسه‌كانی هه‌وا توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه گرفت بۆ دڵ دروست بكه‌ن چونكه توانای بڕینی خوێن و خانه‌كانیان هه‌یه زۆر به ئاسانی به هۆی بچووكی قه‌باره‌یانه‌وه.
قه‌باره‌ی ئه‌م وردیلانه به نزیكه‌ی 100 نانۆمه‌تر یان كه‌متره و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دوكه‌ڵی ئۆتۆمبێل و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌یه.
جه‌ڵته‌ی دڵ له ئێستادا یه‌كێكه له حاڵه‌ته زۆر بڵاوه‌كان كه توشی نه‌خۆشانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌بێت له جیهاندا.
AM:11:02:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 7740
جار خوێنراوه‌ته‌وه