به‌وێنه.. هاوسه‌ره‌كه‌ی نانسی بێده‌نگی شكاند
وێستگە ستایل-
هاوسه‌ری خانمه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لوبنانی " نانسی عه‌جره‌م" دكتۆر فادی هاشم بێده‌نگی شكاند له‌سه‌ر كوشتنی گه‌نجه سوریه‌كه له ڤێلاكه‌یدا له ناوچه‌ی كسراوان كه ده‌كه‌وێته باكوری به‌یروت دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا.
دكتۆر هاشم له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام وته‌ی نوسه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی "رولینگ" ی بڵاوكردۆته‌وه له زنجیره ڕۆمانه‌كه‌ی به‌ناوی هاری پۆته‌ر و تیایدا نوسیویه‌تی" وه‌ره ئه‌ی بێگانه به‌ڵام چاره‌نوسی ته‌ماعه‌كه‌ی خۆت له ئه‌ستۆت بگره، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت شتێكیان ده‌ست بكه‌وێت كه هی خۆیان نییه سه‌ركه‌وتوو نابن و دواجار ده‌بێت باجی ته‌ماعی خۆیان بده‌ن ئه‌گه‌ر تۆ بۆ كانی ئاڵتون ده‌گه‌ڕێیت ئه‌وه له‌ژێر زه‌وی ئێمه‌دا نییه و پێشتریش له‌وه ئاگادارم كردبویته‌وه"
دوای دوو هه‌فته له ڕوودانی ئه‌م ڕوداوه هێشتا ماڵه‌كه‌ی نانسی و خێزانه‌كه‌ی بونه‌ته جێگه‌ی پرسیار له‌لای هاوڵاتیان و له حاڵه‌تی یه‌كلابوونه‌وه‌ی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌ی نانسیه‌وه ئه‌وه ڕه‌نگه سزای 15 ساڵ زیندانی كه‌متر نابێت و ئه‌گه‌ر دادگاش بڕیاری ئه‌وه بدات بۆ پارێزگاری له ماڵ و ژیانی ئه‌م كاره‌ی كردوه ئه‌وه بێ تاوان ده‌رده‌چێت.
AM:09:39:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 52720
جار خوێنراوه‌ته‌وه