توێژینه‌وه‌یه‌ك: پیاوان زه‌یتی ماسی بخۆن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌واوكه‌ری خۆراكی ڕۆنی ماسی ده‌خۆن كه بڕێكی زۆر له ئۆمیگا سێ ی تیادایه و ئه‌مه‌ش بۆ به‌پیتی تۆوه‌كانیان به‌سووده.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه 1700 پیاو وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداریان كردوه و ئه‌نجامه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی" نێتۆرك ئۆپن" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه ته‌واوكه‌ری خۆراكی زه‌یتی ماسی په‌یوه‌ندی هه‌یه به زیادكردنی ژماره‌ی تۆوه‌كانی پیاوان و قه‌باره‌ی گونه‌كان زیاد ده‌كات و ئاستی هۆرمۆنی پیاوانه له له‌شی پیاواندا به‌رز ده‌كاته‌وه.
تینا گۆڵد كه یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی گروپی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌و پیاوانه‌ی گرفتی سستی تۆوه‌خانه‌كانیان هه‌یه زۆر پێویسته ئۆمیگا سێ بخۆن"
PM:10:32:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4936
جار خوێنراوه‌ته‌وه