خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار له‌سه‌ر داكه‌ندنی درێسه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح هاته ده‌نگ
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری "ره‌شا مه‌هدی" به تویتێك قسه‌ی له‌سه‌ر داكه‌ندنی درێسه‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول و یاریزانی میسری محه‌مه‌د سه‌ڵاح كرد دوای ئاهه‌نگ گێڕانی به تۆماركردنی گۆڵێك بۆ لیڤه‌رپول له یاریه‌كدا به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد كه ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه ئه‌نجامدرا.
ڕه‌شا له تویتێكدا كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه نوسیویه‌تی" پیرۆزه سه‌ڵاح به‌ڵام جارێكی دیكه له خۆشی‌دا درێسه‌كه‌ت دامه‌كه‌نه دڵی میسر"
ئه‌م تویته‌ی ڕه‌شا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌دان كۆمێنت له‌سه‌ری نوسراوه.
سه‌ڵاح وه‌ك هه‌موو كاتێك وه‌ك ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و گۆڵه‌ی تۆماری كردوه درێسه‌كه‌ی داكه‌ندوه و زۆر به خێرایی به ئاڕاسته جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ڕۆشتوه بۆ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی.
PM:01:08:21/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 53396
جار خوێنراوه‌ته‌وه