هۆكارهكانی سووربوونی ڕهنگی میز
وێستگە ستایل-
سووربوونی ڕەنگی میز بریتییە لە بوونی خوێن لەمیزداو ئەم حاڵەتە نابێت صشتگوێ بخرێت لە هەر تەمەنێکدا بێت و پێوویستە بە زووترین کات نەخۆشەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات، دكتۆر سەرباز پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلەو ومیزڵدان و پرۆستات هۆكارهكانی سووربوونی میز لهم بابهتهدا ڕوون دهكاتهوه.
هۆکارەکانی سووربوونی میز
1- هەووکردنی گوورچیلەو میزڵدان
2- شێرپەنجەی میزڵدان و گوورچیلە و پڕۆستات بە تایبەت لە کەسی جگەرەکێشدا
3- بەردی گوورچیلە و میزڵدان
4- گەورەبوونی پڕۆستات
5- بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی بو خوێن خەستی بەکاردێن وەک ئەسپرین
6- بەرکەووتنی زەبری دەرەکی بۆ گوورچیلە و میزڵدان
7- نەخۆشی خوێن وەک هیمۆفیلیا
بوونی خوێن لە میزدا حاڵەتێکی ئاسای نیە پێوویستە نەخۆش پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و چارەسەری پێویست وەربگرێت.
AM:09:20:21/01/2020
ئهم بابهته 2936
جار خوێنراوهتهوه