هۆكاره‌كانی وه‌رینی قژ
وێستگە ستایل-
وه‌رینی تاڵه موه‌كانی سه‌ر بۆته گرفتێكی باوی سه‌رده‌م و هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌م بابه‌ته‌دا دیارترین هۆكاره‌كانی وه‌رینی قژ ده‌زانیت.
1-زۆر به‌كارهێنانی موجه‌فیفه و ئامێری گه‌رم بۆ وشككردنه‌وه‌ی قژ، چونكه كار له ڕه‌گی تاڵه قژه‌كان ده‌كات و لاوازی ده‌كات و ده‌یسوتێنێت.
2-ماندوێتی زۆر و خه‌م و خه‌فه‌تی كتوپڕ ، دووگیانی و منداڵبوون كار له باری ده‌رونی و جه‌سته‌ی خانمان ده‌كات و یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ.
3-نه‌شته‌رگه‌ری و توشبوون به نه‌خۆشی هۆكاری هه‌ڵوه‌رینی قژه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كاتی.
4-نه‌مانی سووڕی مانگانه واته دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی بابه‌تێكه كه هیچ ئافره‌تێك ناتوانێت ڕزگاری بێت لێی یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژ.
5- به‌كارهێنانی ده‌رمانی كیمیای و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به تیشك و ده‌رمانی هه‌وكردن و دژه خه‌مۆكی و حه‌بی مه‌نع له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژه.
6-ئه‌و ئافره‌تانه‌ی نه‌خۆشی غوده" ڕژێنی په‌ریزاد" یان هه‌یه قژیان هه‌ڵده‌وه‌رێت، كارنه‌كردنی ڕژێنه‌كانی غوده وه‌ك ئه‌وه‌ی پێویسته كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌رنی تاڵه‌كانی قژ ده‌بێت.
7- كه‌می ئاسنی خوێن و زۆر خواردنی ڤیتامین Aو ڤیتامین E یان سلینیۆم له هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی قژن.
AM:10:55:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه