هۆكاره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر و نیشانه‌كانی
وێستگە ستایل-
كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر ده‌بێته هۆی توشبوون ه نه‌خۆشی چه‌وری سه‌ر جگه‌ره، به‌گشتی دوو جۆر نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر هه‌ن، بریتین له نه‌خۆشی جگه‌ری كحوولی (ALD) یان نه‌خۆشی نۆنالكه‌هۆلیك (NAFLD)، ئه‌م نه‌خۆشیانه جگه‌ری مرۆڤ تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ خۆپارێزی نه‌كات، دكتۆر هیوا پزیشكی ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی هه‌رس و جگه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه واده‌كه‌ن چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر دروست ببێت.
كامانه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی چه‌وری جگه‌ر ده‌بن ؟
1- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشیان زۆره
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه له‌جۆری B
3- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له خواردنه‌وه كحولیه‌كان.
4- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دوگیانن
5- خواردنی خواردنی ناتەندروست یان به‌دخۆراكی
6- كه‌می وه‌رزش و جووڵه
7- به‌زری چه‌وری خوێن
8- هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر
نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه :-
- سه‌ره‌تای نه‌خۆشیه‌كه ته‌نها به پشكنین ده‌رده‌كه‌وێـت كه ئایا كه‌سه‌كه تووشبووه به‌م نه‌خۆشیه یان نا .
1- ئازاری سك
2- دڵ تێكه‌ڵهاتن
3- ڕشانه‌وه
4- نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه به خێرایی چاره‌سه‌ر نه‌كرێـت ڕه‌نگه ببێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر یان له‌كاركه‌وتنی جگه‌ر.
AM:09:28:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 14556
جار خوێنراوه‌ته‌وه