زانیاری تهواو لهسهر نهخۆشی هیمۆفیلیا
وێستگە ستایل-
هیمۆفیلیا نەخۆشیەکی خوێنبەربوونی بۆماوەییە ، بازدانێکە لەسەر کرومۆسۆمی X ڕوودەدات ، ئەمەش وا دەکات نەخۆشیەکی بەزیوبێت لە ئافرەتدا و دەرکەوتووبێت لە پیاودا .
چەند تایبەندمەندیەکی گرنگی نەخۆشیەکە:
1- هەرگیز باوکێکی توشبووی هیمۆفیلیا کوڕێکی توشبووی نابێت بە هیمۆفیلیا .
2- باوکێکی تووشبووی هیمۆفیلیا هەمیشە کچێ هەڵگری نەخۆشیەکەی دەبیت .
3- نەخۆشیەکە لەناو کوڕدا دەردەکەوێت و لەناو ڕەگەزی مێ دا لە چەند حاڵەتی زۆر دەگمەندا ڕوودەدات تووش ببێت.
4- پێویستە هاوسەرگیری نێو خزمان کەمبکرێتەوە بۆ ڕێگری کردن لە دروست بوونی منداڵی تووش بوو .
5- بونی کەسێکی تووشبوو نیشانەی هەبوونی بازدانێکە لەمێژوی ئەوخێزانەدا .
6- چارەسەری نەخۆشیەکە دەکرێت ڵە ڕێگەی وەرگرتنی یەکێک لەم دەرمانانە Factor VIII و Factor IX و Fresh frezon plasma (FFP) و Cryo .
7- لە وڵاتانی پێشکەوتوو ساڵانە بۆ هەر نەخۆشێک نزیکەی ۳٥ دەفتەر دۆلار سەرف دەکرێت بەڵام لە کوردستان و عێراق بڕێکی زۆر لەوە کەمتر سەرف دەکرێت ، گرانی تێچووی دەرمانە بۆ ئاڵۆزی و گرانی دروست کردنی دەرمانەکە دەگەڕێتەوە کە پشت بە بەکارهێنانی ئەندازەی بۆماوەیی دەبەستن لە بەرهەم هێنانیدا .
س: کۆمەڵەی هیمۆفیلیایی کوردستان/سلێمانی
AM:10:29:13/01/2020
ئهم بابهته 2800
جار خوێنراوهتهوه