لهم كاتانهدا بۆ ئازاری ماسولكهكانت سهردانی پزیشك بكه
وێستگە ستایل-
گرژبوونەوەی ماسولکە بریتییە لە چوونەوەیەکی بێ خواست و کتوپڕی یەکێک یاخود چەند ماسولکەیەک لە جەستەدا، زۆرجار لە شەواندا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر.
کەی پێویست دەکات ڕاوێژی پزیشک بکەیت؟
گرژبوونەوەی ماسولکە زۆر جار لە خۆیەوە چاک دەبێت و کەمجار دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار کە پێویست بە چاودێری پزیشکی بکات. لەگەڵ ئەوەشدا ، پێویست دەکات پزیشک ببینیت ئەگەر ئەو گرژبوونەوانە ببێتە هۆی ئەم حاڵەتانەی لای خوارەوە:
- ببێتە هۆی ناڕەحەتییەکی زۆر.
- لەگەڵیدا قاچت هەڵئاوسێت، یاخود سووربوونەوە و گۆرانی پێست ڕووبدات.
- لەگەڵیدا ماسولکەکانت لاوازبێت.
- زۆر دووبارە بوونەوەی.
- بەشێوازێکی ئاسایی چاک نەبێت.
-بە بێ هێچ هۆکارێک ڕووبدات، هەر وەک بە بۆنەی وەرزش کردن.
AM:09:09:15/12/2019
ئهم بابهته 5040
جار خوێنراوهتهوه