كیری تیلۆر له فرۆشتنی عه‌زیه‌كه‌ی شاژنه دیانا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
وێستگە ستایل-
سه‌نته‌ری مه‌زادی" كیری تیلۆر" له فرۆشتنی عه‌زیه ڕه‌نگ تاریكه‌كه‌ی شاژنه" دیانا" سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو كه ساڵی 1985 له میانی بینینی ئه‌كته‌ری ناودار جۆنترا ڤۆلتا له ئاهه‌نگێكی خواردنی نانی ئێواره له كۆشكی سپی پۆشیبووی.
ئه‌م عه‌زیه له دیزاینی ناودارترین دیزاینه‌ری جلوبه‌رگه‌كانی شازاده دیانا" ڤیكتۆر ئه‌دلستاین" ه كه ساڵی 1997 كۆچی دوایكردوه.
عه‌زیه‌كه له مه‌زادی له‌نده‌ن نمایشكرا و نرخه‌كه‌ی له نێوان"250-300" هه‌زار جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی بووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرا زۆر له‌و پاره‌یه زیاتر بكات.
ساڵی 2013 ئه‌م عه‌زیه له‌لایه‌ن پیاوێكی ڕۆمانسیه‌وه كڕدرا بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی به بڕی 200 هه‌زار جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ئه‌م عه‌زیه له‌ناو كه‌نتۆردا هه‌ڵگیراوه و ئه‌م دوو هاوسه‌ره بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه جارێكی دیكه بیفرۆشنه‌وه.
PM:02:26:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 2936
جار خوێنراوه‌ته‌وه