هۆكاره‌كانی توشبوونی منداڵ به ئازاری سه‌ر و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
ته‌نها گه‌وره‌كان نین كه توشی ئازاری سه‌ر ده‌بن، منداڵه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه توشی ئازاری سه‌ریان ده‌بن، سه‌رئێشه‌ی دڵه ڕاوكێ یه‌كێكه له سه‌ر ئێشه باوه‌كانی ناو منداڵان.
دكتۆره جۆدرۆن جۆسه‌ر له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت" ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌كانی مل و شان به‌هۆی به‌كارهێنی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان" و كه‌مجوڵه‌ی و دڵه‌ڕاوكێی ده‌رونی هه‌موو ئه‌مانه هۆكاری توشبونی منداڵن به ئازاری سه‌ر و له حاڵه‌تی به‌رده‌وام بوونی ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ منداڵ ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی سروشتی ژیان بكات و ئاستی زانستی منداڵ كه‌مده‌بێته‌وه.
له‌كاتی توشبوونی منداڵ به ئازاری سه‌ر و هه‌ستیاری به ڕوناكی و ده‌نگه ده‌نگ به‌هۆی ئازاری سه‌ره‌وه باشتر وایه ببرێته لای پزیشك و پشكنینی بۆ بكرێت.
ده‌كرێت له‌ڕێی وه‌رزشكردن و چالاكی جه‌سته‌ی و مه‌له‌كردن و ڕۆشتن و پاسكیل سواری و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته بكرێت.
PM:01:36:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 4048
جار خوێنراوه‌ته‌وه