بینینی خه‌ونی ناخۆش سوودی هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه بینینی خه‌ونی ناخۆش سوودی هه‌یه بۆ مرۆڤ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س باوه‌ڕیان پێیه‌تی و پێیان وایه هۆكاری توشبوونه به دڵه ڕاوكێ و خه‌مۆكی.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی "ده‌یلی مه‌یل" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه بینینی خه‌ونی ناخۆش واده‌كات مرۆڤ ڕوبه‌ڕووی توڕه‌بوون ببێته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان له سویسرا و وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكادوای 18 مانگ له توێژینه‌وه و به دانانی ئامێرێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ژداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردوه له‌كاتی نوستندا.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه له كاتی بینینی خه‌ونی ناخۆش له‌ناو مێشكدا ئه‌و به‌شانه‌ی مێشك چالاك ده‌بێت كه په‌یوه‌ندی به هه‌ست و سۆزه‌وه هه‌یه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وام خه‌ونی ناخۆش ده‌بینن ئه‌وه مێشكیان زۆر چالاكتره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌كه خه‌ونی ناخۆش نابینن.
PM:12:49:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6268
جار خوێنراوه‌ته‌وه