ڤیدیۆ: ئاماده‌یت ئه‌م ئاوێنه‌یه بكڕیت له دوبه‌ی نرخه‌كه‌ی 65 هه‌زار دۆلاره؟
وێستگە ستایل-
له كارێكی هونه‌ریدا كه ڕه‌نگه له هه‌موو جێگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م جیهانه به‌رچاوت نه‌كه‌وێت له دوبه‌ی نمایشكرا و كاره‌كه هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی فیرناندۆ ماسترنجلۆ تیایدا 3 ئاوێنه‌ی جیاوازی دروستكردوه و له دوبه‌ی نمایشی كردوه.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ناونراوه"The Capital Collection" و هه‌ریه‌ك له‌م ئاوێنانه ناوی جیاوازیان لێنراوه، یه‌كێك له كاره‌كان كه ناوی لێنراو "Aurora" به شێوه‌ی خۆرئاوابوون دروستكراوه و لم و ورده‌ی شوشه و بۆیاخ بۆ دروستكردنی ئه‌م ئاوێنه‌یه دروسنكراوه.
ئاوێنه‌ی دووه‌م ناوی "Sahara" یه و ئاماژه‌یه بۆ خۆر له بیابانی شاری دوبه‌ی،كۆتا دانه‌یان ناوی"Marina" یه و له‌سه‌ر شێوه‌ی دوبه‌ی مارینا دروستكراوه .
نرخی هه‌ر یه‌كێك له‌م ئاوێنانه له 50 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كاتهه‌تا ده‌گاته 65 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
AM:10:51:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4332
جار خوێنراوه‌ته‌وه