هه‌شت نیشانه یه‌ك مانگ به‌ر له جه‌ڵته مرۆڤ هه‌ستی پێ ده‌كات
وێستگە ستایل-
جه‌ڵته‌ی دڵ حاڵه‌تێ كتوپڕ و مه‌ترسداره و پێویستی به گرنگی پێدانی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه و ئه‌و كاته‌ی دڵ وه‌ك پێویست خوێنی بۆ نه‌چێت ئه‌م حاڵه‌ته ڕووده‌دات به‌هۆیه‌وه شانه‌كانی دڵ شی ده‌بێته‌وه.
پێگه‌ی Bright Side هه‌شت نیشانه‌ی خستۆته ڕوو كه مرۆڤ مانگێك به‌ر له‌وه‌ی جه‌ڵته لێی بدات هه‌ست به‌م 8 حاڵه‌ته ده‌كات.
1-ماندوێتی:
هه‌ستكردن به ماندوێتی زیاتر له ئاستی سروشتی یه‌كێكه له نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆش به ڕێكخستنی جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ی یان گه‌رماوكردن واته به‌م كاره ساددانه‌ی ڕۆژانه هه‌ست به ماندوێتی ده‌كات.
2-ئازاری ناوسك:
یه‌كێك له نیشانه باوه‌كانی ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ ئازار و ئاوسانی ناوسك و دڵتێكهڵات و كێشه‌ی گه‌ده‌یه.
3-ئازاری سنگ:
نیشانه‌یه‌كی پێش وه‌ختی جه‌ڵته‌ی دڵه و ناوبه‌ناو بان به شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن نه‌خۆش هه‌ستی پێ ده‌كات و نابێت پشتگوێ بخرێت و %30 خانمان زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیدا مل و شان و شه‌ویلگه‌یان ئازاری هه‌یه.
4-كه‌مخه‌وی:
هه‌ناسه توندی و نه‌مانی هاوسه‌نگی له‌ش و سه‌رگێژخواردن و كه‌مخه‌وی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ن كه نه‌خۆش هه‌ستی پێ ده‌كات.
5-هه‌ڵوه‌رینی قژ:
ئه‌مه زیاتر له پیاواندا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه .
7-ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ:
دڵه ڕاوكێ و ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ له نیشانه پێش وه‌خته‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵه و هه‌ر جارێك 1-2 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت و له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به ماندوێنی زۆر و سه‌رگێژ خواردن ده‌كه‌یت.
8-ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر:
ڕه‌نگه ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر له نیشانه‌یه‌كی پێش وه‌ختی توشبوون بێت به جه‌ڵته‌ی دڵ و ئه‌مه ئاساییه ئه‌گه‌ر له شه‌و یان له ڕۆژدا ڕوبدات.
AM:10:32:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 21084
جار خوێنراوه‌ته‌وه