وێنه و ڤیدیۆ.. ڕاپه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی به جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی ئافره‌تان سوكایه‌تی به سعودیه‌كان ده‌كات
وێستگە ستایل-
ڕاپه‌ری ناوداری جیهانی "راسل فیتالی" ناسراو به "روس" له میانی گۆرانی وتنی له ریاز ی پایته‌ختی سعودیه سوكایه‌تی به هاوڵاتیانی سعودیه‌وه كردبه به‌رز كردنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی ئافره‌تان له ئاهه‌نگه‌كه‌دا.
روس له كاتی گۆرانی وتندا ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ئه‌و پارچه‌یه بدات به یه‌كێك له هه‌واداره‌كانی كه له‌و شوێنه‌دا ئاماده بوون ، ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی روس سعودیه‌كانی توڕه كردوه و نازانرێت ئه‌م پارچه‌یه‌ی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی خانمانی له یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه وه‌رگرتوه كه له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شداربوون یان تایبه‌ته به یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی گروپه‌كه‌ی.
AM:09:50:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5708
جار خوێنراوه‌ته‌وه