چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ ئالوده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر
وێستگە ستایل-
بۆ یه‌كه‌مجار و له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا پزیشكه‌كان له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جیاوازیان بۆئالوده‌یه‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌نجامدا بۆ نه‌هێشتنی ئاره‌زووی بۆ به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
جیرۆد ته‌مه‌نی 33 ساڵه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئالوده‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه و بۆ ڕزگاربوون له‌م حاڵه‌ته نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌نجامدراوه و پارچه‌یه‌كی تایبه‌ت خراوه‌ته ناو مێشكیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێشك و لێدانه‌كانی دڵ ڕێكبخات و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره.
بۆ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه ڕوپێوی بۆ مێشكی خۆبه‌خشه‌كان ئه‌نجامدراوه و له‌ڕێی كونێك كه كراوه‌ته كه‌له‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كه‌وه پارچه‌یه‌كی كاره‌بای خراوه‌ته مێشكیه‌وه كه قه‌باره‌كه‌ی له چه‌ند میلیمه‌ترێك تێپه‌ڕ ناكات و ئه‌م پارچه‌یه یارمه‌تی نه‌خۆش ده‌دات كۆنتڕۆڵی خۆی بكات و مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارنه‌هێنێت.
تا ئێستا ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه بۆ 180 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌نجامدراوه به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ته‌ندروستی دیكه وه‌ك شه‌له‌ل و ئازاری توندی سه‌ر و ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره بۆ چاره‌سه‌ری ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاربهێنرێت.
PM:12:35:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3744
جار خوێنراوه‌ته‌وه