ڕێنماییه‌ك بۆ عاشقانی خواردنه‌وه‌ی قاوه له به‌یانیاندا
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتوون ده‌ستپێكی ڕۆژێكی نوێیان به خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌واڵوی به‌ریان بدات و ته‌ركیزیان له‌سه‌ر كاركردن زۆر باش بێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه زیان به ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نێت.
پزیشكان ڕێنمووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه توشی سه‌رئێشه‌ی درێژ خایه‌ن یان سوتانه‌وه گه‌ده بوون ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌ره‌تای ڕۆژه‌كه‌یاندا قاوه نه‌خۆنه‌وه.
كیم بیۆنگ كۆن توێژه‌ر له سه‌نته‌ری ئۆلجی له كۆریای باشور ده‌ڵێت" به‌هۆی بوونی بڕێكی زۆر له كافاین له‌ناو ئه‌م خواردنه‌وه‌یه واده‌كات هاوشێوه‌ی ئازار شكێن له له‌شدا كار بكات و خواردنه‌وه‌ی قاوه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ واده‌كات به‌رگری له‌ش بۆ ئازار كه‌م ببێته‌وه و ئه‌مه‌ش زۆر كێشه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر ئێشه‌ی درێژ خایه‌نیان هه‌یه "
جای هیۆنگ توێژه‌ر له سه‌نته‌ری "سامسۆنگ" ی پزیشكی ده‌ڵێت" قاوه كاریگه‌ری ئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر مرۆڤ به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده زۆر زیاد ده‌كات"
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی سوتانه‌وه‌ی گه‌ده‌ت هه‌یه ئه‌وه باشتر وایه له‌جیاتی خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه به‌یانیان كوپێك ئاو یان چا بخۆیته‌وه.
AM:10:49:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه