ڤیدیۆ: پیاوێك به چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر تیپێكی هونه‌ری
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌نده به‌شداربوه‌كان له شانۆییه‌ك كه له باخچه‌ی مه‌لیك عه‌بدوڵا له ناوچه‌ی "ملز" له ڕیاز له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه چه‌قۆیان لێدرا و سێ له هونه‌رمه‌نده‌كان برینداربوون.
ڤیدیۆیی ساتی هێرشكردنی ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له سعودیه زۆر خێرا بڵاوكرایه‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت به شێوه‌یه‌كی كوێرانه چه‌قۆ له هونه‌رمه‌نده‌كانی سه‌ر شانۆكه ده‌دات و هه‌ندێك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه توند ڕهوهكانهوه كار ده‌كرێت بۆ تێكدانی چالاكیه هونه‌ریه‌كان له سعودیه به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه "وه‌رزی ڕیاز" به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌ش ئاشكرای كردوه كه ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه ده‌ستگیر كراوه و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر و هه‌تا ئێستاش نه‌زانراوه بۆچی ئه‌و كاره‌ی كردوه.
AM:08:45:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوهتهوه