هۆكارهكانی ههوكردنی جیوب و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
هەوكردنی گیرفانە هەوایییەكان "جیوب" بۆ بوونی كەڕوو دەگەرێتەوە كە لە ئەنجامی ناڕێكی سیستەمی بەرگرییەوە درووست بووە.
لەو كاتەی كەڕوو لە هەوادا هەیە لە ڕێگەی لووتەوە هەڵدەمژرێ و لەناوپۆش و لۆچەکانی لووت دەمێنێتەوە،كاریگەری لەسەر گیرفانە هەوایییەكان دروست دەكات و کەسەکە تووشی هەوكردن و نەخۆشی جیوب دەکات.
(ژانەسەر، ئازاری دەموچاو، كۆكە ، هاتنە خوارەوەی لینجە ماددەی لووت، كزانەوەی ناوپۆشی لووت، تا ، ددان ئێشە، گۆڕینی ڕەنگی لووت ، ماندوێتی) لە نیشانە گرنگەکانی ئەم نەخۆشییەن.
پزیشكانی پسپۆر ئەم هەنگاوانەی خوارەوەیان وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی جیوب پێشنیاز كردووە،چونکە بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوت%96 ی ئەو كەسانەی كە نەشتەرگەری جیوبیان بۆ كرابوو لە نەخۆشییەكە ڕزگاریان نەبووە، بەڵكو تووشی جیوبی درێژخایەن بوون:-
1- خۆبەدوورگرتن لە خواردنی شەكر و دانەوێڵە، زۆرێك لە كەڕووەكان لە دانەوێڵەدا هەن هەتا.
2- بەکارهێنانی زەیتی گوێز هند دەوڵەمەندە بە ترشی (لاوریك) دژە ڤایرۆسێكی بەهێزە و تایبەتمەندی دژە كەڕووی هەیە.
3- ماسی دەوڵەمەندە بە چەوری ئۆمێگا ،كە سیستەمی بەرگری بەهێز دەكەن و مامەڵە لەگەڵ هەوكردنی جیوب دەكەن.
4- پاككردنەوە و شۆردنی بۆشای لووت بەبێ دەرمان، بەكارهێنانی ئاوی شلەتێن.
5- خۆ بەدوور گرتن لە خۆراكە ژەهراوییەكان، ،ئەو خۆراكانە ئەگەری چوونەژوورەوەی كەڕوویان هەیە بۆناو بۆشایی لوت و گەشتن بە گیرفانە هەواییەكان.
6- وەرزشکردن، لەم کاتەدا بڕێكی زۆر هەوا هەڵدەمژن و رێگە بەهاتوچۆ كردنی تەنۆچكەكان دەدات و لە ڕێگەی هاتنە دەرەوەی لینجە مادەی لووتەوە، كەڕووەكان دەردەدرێنە دەرەوەی لەش.
ئا: ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ
AM:09:27:09/11/2019
ئهم بابهته 5256
جار خوێنراوهتهوه