به یه‌كجار شووی به سێ پیاو كرد
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێكی ئۆگه‌ندی ته‌مه‌ن 36 ساڵ به هاوسه‌رگیریه جیاوازه‌كه‌ی بوو به باسی ڕاگه‌یاندنه‌كان ، دواي ئةوةى شووي بة سێ پیاو كرد، ئةم ئافرةتة هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌ك پیاو به شكست وه‌سف ده‌كات.
گریس ئاجوتی دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سێ پیاو ڕوبه‌ڕووی كێشه‌ی زۆر بۆته‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ش كه تیایدا ده‌ژی، به‌ڵام ئاجوتی داكۆكی له‌و كاره ده‌كات كه كردویه‌تی و دوای جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كه‌م هاوسه‌ری كه به "بێ سوود" وه‌سفی كردوه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ سێ پیاو به یه‌كجار هاوسه‌رگیری بكات و به‌ختی خۆی تاقی بكاته‌وه.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری سه‌نده‌ی ڤیجن ئه‌م ئافره‌ته ده‌ڵێت" هاوسه‌رگیری یه‌كه‌مم بێ سوود بوو و ئه‌و كاته‌ی بڕیاری جیابونه‌وه‌مدا یه‌ك كه‌سی تایبه‌تم نه‌دۆزیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوی پێ بكه‌م و له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سێ پیاودا بكه‌م"
پیته‌ر ئۆجوانگ باوكی ئاجوتی ده‌ڵێت" كچه‌كه‌ی من یه‌كه‌م كه‌س نیه به یه‌كجار شوو به سێ پیاو بكات له گونده‌كه‌مان و پێشتر چه‌ند ئافره‌تێكی دیكه ئه‌م كاره‌یان كردوه"
ئه‌م پیاوانه له شه‌ش كوخدا ده‌ژین كه ئاجوتی خاوه‌نیه‌تی و هه‌ر قسه‌یه‌ك ئاجوتی بیڵێت ئه‌وان ده‌بێت به قسه‌ی بكه‌ن و بڕیاره‌كانی جێ به‌وجێ بكه‌ن و هه‌ركاتیش بیه‌وێت ده‌توانێت بیانكاته ده‌ره‌وه و ئاجوتی ئێستا دووگیانه به منداڵی چوارهه‌می و دیارنیه كام له پیاوه‌كان باوكیه‌تی.
PM:12:44:07/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 7356
جار خوێنراوه‌ته‌وه