به‌وێنه.. كوڕی هونه‌رمه‌ندێكی ناودار به مردووی له ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی لاوی میسری " هه‌یسه‌م ئه‌حمه‌د زه‌كی" كوڕی هونه‌رمه‌ندی ناودار و كۆچكردووی میسری "ئه‌حمه‌د زه‌كی" كاتژمێره زوه‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به مردوی له ماڵه‌كه‌ی له پارێزگای "جیزه" دۆزرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگیرانه‌كه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرا كه ئه‌حمه‌د وه‌ڵامی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناداته‌وه پۆلیس گه‌یشتۆته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به مردووی دۆزیویه‌تیه‌وه و له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردوه كه به‌هۆی دابه‌زینی په‌ستانی خوێنیه‌وه مردوه، ئه‌م ئه‌كته‌ره گه‌نجه كوڕی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆچكردووی میسری ئه‌حمه‌د زه‌كی و خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو هاله فوئاد ه و بۆ یه‌كه‌مجار له فیلمی "حلیم" له ساڵی 2006 دا ده‌ركه‌وت كه باس له چیرۆكی ژیانی هونه‌رمه‌ند عه‌بدولحه‌لیم حافز ده‌كات.
له دوای كۆچی دوای باوكی به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ئه‌حمه‌د ئه‌و ڕۆڵه‌ی باوكی ته‌واو كرد كه له فیلمی "حه‌لیم" نه‌یتوانی به‌هۆی مردنیه‌وه ته‌واوی بكات.
له‌لای خۆشیانه‌وه سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی میسر هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده لاوه‌یان پشت ڕاست كرده‌وه و خه‌مباری خۆیان ده‌ربڕی.
هاله فوئاد دایكی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كۆچكردوه له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا و له ساڵی 1993 به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایكرد.
AM:11:24:07/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 26272
جار خوێنراوه‌ته‌وه