خانمه هونه‌رمه‌ندێك سلێمانی و هه‌ولێر به دوو گوند ناوده‌بات
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند له‌نجه عه‌لی خه‌مباری و توڕه‌ی خۆی بۆ كۆچی دوایی هه‌ردوو ڕاگه‌یاندنكار ئامانج بابانی و لانه محمد ی هاوسه‌ری له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ربڕیوه و له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته به‌شێك له فۆلۆوه‌ره‌كانی ڕه‌خنه‌یان لێگرتووه.
له‌نجه له پۆسته‌كه‌یدا به شێوه‌یه‌كی گاڵته ئامێز نوسیویه‌تی" بەراستی سەیرە!!! لە ٢ گوندەکەی باکوری عێراق ھەر وا ئاسان خەڵکی سەر شاشە و خەڵکی نۆرماڵ بە دەقەیەک فت دەکرێن!!؟؟ جا دەمەکەشمان بەقد ھەموو ھەسارەکان درێژه!!!؟؟ جونکە بەس دەمین، دە ئیتر لێ گەرێن با عەرب و عەجەم و فارس ھوڕڕررر تان لێ بکات، چونکە نەتەوه‌ی کێوی و شاخاوی گەر دوو گوند بە ڕێوە بەرێت ھەر ئەوەی پێ دەکرێت..؟"
شه‌وی ڕابردوو 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە، ئه‌م بابه‌ته بووه جێگه‌ی باسی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت بۆته هه‌واڵی میدیا جیهانیه‌كانیش.
AM:10:48:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 39300
جار خوێنراوه‌ته‌وه