به‌وێنه.. مه‌رگی ئامانج و لانه بۆته باسی میدیا جیهانیه‌كان
وێستگە ستایل-
شه‌وی ڕابردوو 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە، ئه‌م بابه‌ته بووه جێگه‌ی باسی زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت بۆته هه‌واڵی میدیا جیهانیه‌كانیش.
پێگه‌ی ئاڕتی كه یه‌كێكه له پێگه فه‌رمیه‌كانی ڕوسیا هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌م دوو ڕاگه‌یاندنكاره بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه ئامانج بابانی پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی NRT كه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ خاوه‌نیه‌تی له‌گه‌ڵ لانه‌ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و به كوژراوی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دۆزراونه‌ته‌وه و تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی و هۆكاری كوشتن‌یان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌و و جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌ڵێت" لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
پێگه‌ی السومریه ی عێراقی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌رگی ئه‌م دوو ڕاگه‌یاندنكاره بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه"به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی سلێمانی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ڕوداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی ئه‌م خێزانه خۆكوژی بووه و له ماوه‌ی داهاتودا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وورده‌كاری ڕوداوه‌كه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه "
ئامانج محمد له‌دایكبووی 1979 یه و لانه محمد ی هاوسه‌ری له‌دایكبووی ساڵی 1990 یه و هانۆ ی كوڕیان ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 3 ساڵ بووه و شه‌وی ڕابردوو به كوژراوی هه‌رسێكیان له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیاندا دۆزرانه‌وه.
AM:09:41:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 30204
جار خوێنراوه‌ته‌وه