ڤیدیۆ: ئه‌ساڵه به‌پێی په‌تی ئاهه‌نگی Joy Awards جێهێشت
وێستگە ستایل-
له چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا ڕاگه‌یاندنكار مسته‌فا ئاغا ڤیدیۆیه‌كی خانمه هونه‌رمه‌ند ئه‌ساڵه ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه كه تیایدا به پێی په‌تی ده‌ڕوات و ئاهه‌نگی Joy Awards جێده‌هێڵێت.
له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌م خانمه به‌پێی په‌تی ده‌رده‌كه‌وێت و پێڵاوه‌كانی گرتوه به ده‌ستیه‌وه و هۆشداریش به مسته‌فا ئاغا ده‌دات له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه، ئه‌مه‌ش دواین ده‌ركه‌وتنی ئه‌ساڵه بووه له ئاهه‌نگی Joy Awards كه ئاهه‌نگێكی وه‌رزی كات به‌سه‌ربردنه و له وڵاتی سعودیه به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌باره‌ی شێوازی ڕۆشتنی به‌پێی په‌تی له شوێنی ئاهه‌نگه‌كه ئه‌م خانمه ئه‌وه‌ی ڕونكردۆته‌وه كه زۆر كات به‌م شێوه‌یه شوێنی ئاهه‌نگه‌كان به‌جێ ده‌هێڵێت.
AM:11:42:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4780
جار خوێنراوه‌ته‌وه