7 ڕێگا چاره‌سه‌ری چه‌وری سه‌ر جگه‌ر ده‌كات
وێستگە ستایل-
تا ئیستا دەرمانێكی تایبەت بۆ چارەی چەوری جگەر نیه، بەڵام ئەم هەنگاوانەی خوارەوە كه دكتۆر سیروان حه‌مه شه‌ریف قه‌ره‌داغی پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر، نه‌شته‌رگه‌ری به نازۆر باسی ده‌كات یارمه‌تیدەرە بۆ لابردنی چەوری جگەر بە تەواوی بە مەرجێك نەخۆشەكە پەیڕەوی بكات:
1- دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی:
گرنگترین هەنگاوە بە تایبەتی كە هۆی ئەم چەوری كۆبوونەوەیە مەی خواردنەوە بێت، بە دڵنیاییەوە بەردەوام بوون لە مەی خواردنەوە دەبێتە هۆی هەوكردنی جگەر و وشكبوونی جگەر و بە مۆمبوونی.
2- كێش دابەزین:
بە مەرجێك بە شێوەیەكی كتوپڕ و خێرا نەبێت، بەڵكو ووردە ووردە و لەسەر خۆ. سەردان و ڕێنمایی وەرگرتن لە پسپۆڕێكی خواردن و ڕێجیم كردن باشترین ڕێگەیە بۆ بەردەوامبوون لەم كارەد، قەڵەوی خۆی هۆكارێكی سەرەكیە بۆ بێهێز كردن و لەكارخستنی ئینسۆلین و دەركەوتنی نەخۆشی شەكرەو زۆربوونی چەوری جگەر.
3- وەرزشكردن:
زۆر پێویستە بۆ دابەزینی كێش و بەهێزبوونی ئینسۆلینی جه‌سته.
4- جگەرە نەكێشان:
جگەرە هۆیەكی سەرەكیە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ.
5- دووركەوتنەوە لە خواردنی حەب و دەرمان:
بە تایبەتی دەرمانی ستیرۆید (steroids)، و بەكارهێنانی تەنها لە كاتی پێویست و لە ژێر چاودێری پزیشكدا.
6- هێشتنەوەی ڕادەی بەرزی شەكر و كۆڵیستیرۆڵ لە خوێندا لە سنورە ئاساییەكاندا و نەهێڵرێت هیچیان بەرز ببێتەوە، ئەمیش بە وەرزش، ڕێجیم و دەرمان بەكارهێنان ئەویش لە ژێر چاودێری پسپۆڕدا.
7- خوادنی دروست و ڕێك كە ڕێژەیەكی باش سەوزە و دانەوێڵە و میوەی فرێشی تێدا بێت:
باشترین ڕۆن ڕۆنی گوێز, فستق و ئەڤۆگادۆیە، باشترین سەرچاوەی پرۆتین كە چەوری كەم بێت گۆشتی مریشك و ماسیە و پێویستە تا بكرێت خۆمان لە گۆشتی سوور بدزینەوە. زۆر پێویستە خۆمان لە خواردنەوە گازیەكان و شەربەتی دروستكرا بگرین, بە تایبەتی كە شەكری تێدا بێت.
AM:10:39:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6040
جار خوێنراوه‌ته‌وه