توێژینه‌وه‌یه‌ك: پێویسته پیاوان ڕۆژانه ته‌ماته بخۆن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه لایكۆپین كه له‌ناو ته‌ماته‌دا هه‌یه پێكهاته‌ی تۆوی پیاو باشتر ده‌كات.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی ڕۆژانه دوو كه‌وچك گوشراوی ته‌ماته ده‌خۆن وه‌ك ته‌واوكه‌ری خۆراكی ئه‌وه تۆوه‌كانیان به پیت تر ده‌بێت له‌چاو ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌ماته ناخۆن.
باشترین ڕێگه‌كان بۆ زیادكردنی به‌پیتی تۆوی پیاوان خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و له‌به‌ر نه‌كردنی جلوبه‌رگی ته‌سك و وه‌رزش كردن و دووركه‌وتنه‌وه له ماندوێتی و سێكس كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دووگیان بوونی ئافره‌ت زیاتر بێت.
لایكۆپین هاوشێوه‌ی ڤیتامین E و زینك یارمه‌تی پاراستنی خانه‌كان ده‌ده‌ن له ئۆكساندن و زیان پارێزراو ده‌كات، پێشتریش ئه‌نجامه‌كانی چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه خواردنی ته‌ماته ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ند جۆرێك شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه.
AM:10:49:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 8752
جار خوێنراوه‌ته‌وه