هه‌رزه‌كارێك گۆشتی ئه‌سپه‌كه‌ی خۆی خوارد
وێستگە ستایل-
بیا ئۆلدن هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ك ده‌بێت بڕیاری ئه‌وه‌یدا سه‌ری ببڕێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیخاته ژێر خاك.
ئه‌م گه‌نجه وێنه‌ی گۆشتی ئه‌سپه‌كه‌ی له ئه‌كاونته‌كه‌ی له فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك وێنه‌كه‌ی سڕیوه‌ته‌وه و بیا باسی له‌وه‌ش كردوه كه چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئه‌م گۆشته‌ی خستۆته ناو سه‌لاجه‌وه و شێوازی ئاماده‌كردنی ئه‌م ژه‌مه‌ی باسكردوه.
بیا باس له‌وه ده‌كات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كرم گۆشتی ئه‌سپه‌كه‌ی بخوات ئه‌م ڕێزی لێگرتوه و خۆی خواردویه‌تی، له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه چه‌ندین كۆمێنتی جیاوازی بۆ نوسراوه له‌وانه‌ش،" خوایه گیان ئه‌م بابه‌ته زۆر شه‌رمه‌زار كه‌ره كه‌س هه‌یه گۆشتی هاوڕێ نزیكه‌كه‌ی خۆی بخوات؟" یه‌كێكی دیكه نوسیویه‌تی"خواردنی گۆشتی ئه‌م ئه‌سپه وه‌ك خواردنی گۆشتی یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ت وایه"
دوای چه‌ند كاژمێرێك له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك سڕیویه‌تیه‌وه و داوای له ئه‌و په‌یجانه‌ش كردوه كه وێنه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه لای خۆیان ئه‌و پۆسته بسڕنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ په‌شیمان نیه له‌و كاره‌ی كردویه‌تی.
AM:09:25:10/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4944
جار خوێنراوه‌ته‌وه