به‌وێنه.. به‌هۆی بوونی تاڵێك موو له خواردنه‌كه‌یدا سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی تاشی
وێستگە ستایل-
پیاوێكی به‌نگلادیشی ده‌ستگیركرا به تۆمه‌تی تاشینی سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی قژی له‌و خواردنه‌دا بووه كه بۆی ئاماده كردوه ، و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش ئاشكرای كردوه هه‌تا بێت ڕێژه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان له‌و ناوچه‌یه ڕوو له زیاد بوون ده‌كات.
له گوندێك كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی جۆیبۆرهات له باكوری به‌نگلادیش پۆلیس پیاوێكی به‌ناوی" پابلۆ موندل" ده‌ستگیر كردووه كه ته‌مه‌نی 35 ساڵه به تاوانی تاشینی سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرا دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچكه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه.
پابلۆ دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه و هۆكاری ئه‌م كاره‌شی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاڵێك موو له ژه‌می برنج و شیر كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆی ئاماده كردوه و ئه‌مه توڕه‌ی كردوه و وایلێكردوه قژی بتاشێت.
به یاسای ئه‌و وڵاته ئه‌م تاوانه سزاكه‌ی 14 ساڵ زیندانیه چونكه ئابڕوی هاوسه‌ره 23 ساڵه‌كه‌ی بردووه، چالاكوانه‌كانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌نمگلادیش باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌تا بێت ڕێژه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له وڵاته‌كه‌یان ڕوو له زیاد بوون ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ پاراستنی خانمان له‌و وڵاته هه‌یه.
PM:12:42:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7732
جار خوێنراوه‌ته‌وه