‌بۆچی لەكاتی ماچكردندا چاو دادەخرێت؟

وێستگە ستایل-


رەنگە پرسیاری ملیۆنەها كەس بێت لە جیهاندا بۆچی لە ساتەكانی ماچكردندا چاو دادەخرێت؟ئایا هۆكارەكانی چین؟، بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی توێژەرەوان دەوترێت هۆكاری زۆرە ئەم چاو داخستنە لەوانە:

یەكەم:لەكاتی ماچكرندا شەرم هۆكارێكی سەرەكیە تا چاوەكانت دابخەیت و نەتوانیت سەیری چاوی بەرامبەر بكەیت، بۆ ئەوەی هەست بە دڵە راوكێ نەكات و چێژ لەو ساتە ببینێت چاو دادەخرێت لەهەمان كاتدا رەنگە ئەو دو كەسە ئارەزووی ئەوە نەكەن ئاگایان لە هەست و كرداری بەرامبەر بێت.

دووەم: بە پێی وتەكانی پرۆفیسۆرێكی هندی لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ فێركردن "ماچكردن سەرچاوەیەكە بۆ گواستنەوەی هەستی بەرامبەر هەر بۆیە داخستنی چاوەكانت یارمەتی كەمكردنەوەی هەستی بەهێز ناخت دەدات هەستێكی ئارامكەرەوەی پێدەبەخشێت".

سێیەم: دكتور دیان دیلای دەڵێت "مۆخی مرۆڤ بەكارهێنانی زمان لە كاتی ماچكردندا قەدەغە دەكات لە كاتی چاو جوڵاندن و كرانەوەدا،هەر بۆیە چاوەكان دادەخرێن لەكاتی ماچ كردندا و هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات كرانەوەی چاو ماچ كردن لە یەك كاتدا زیان بە ئەندامەكانی لەش دەگەیەنێت، لە كاتی ماچكردن بەرامبەر هەست بە بچوكبونەوە و شەرمەزاریش دەكات".


سەرچاوە:
barq


AM:11:04:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 22568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل