خواردنی ئه‌م خۆراكانه له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك پارێزراوت ده‌كات
وێستگە ستایل-
ساڵانه ژماره‌ی ئه‌و خانمانه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌بن له جیهان دا زیاتر ده‌بێت به‌ڵام ڕێژه‌ی چاک بوونه‌وه به هه‌مان شێوه‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه به هۆی پێشکه‌وتنی شێوازی ده‌ست نیشانکردن و ڕێگاکانی چاره‌سه‌رکردن و زوو دۆزینه‌وه‌ی، دكتۆر کامەران ڕەسوڵ پسپۆڕی زانستی خوراک و نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا لیستی گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕوون كردۆته‌وه كه ده‌كرێت بیانخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك پارێزراو بیت.
باشترین جۆره‌کانی خۆراک :
1- گێزه‌ر و بڕۆکلی
2- سیر
3- سپێناخ و که‌له‌رم
4- قارچک
5- هه‌نار
6- تووتڕک و شاتوو و تووتی کێوی
7- بادام و گوێز
8- ماسی سه‌لموون ، په‌تاته‌ی شیرین
9- ته‌ماته و چه‌ونده‌ر
10- زه‌نجه‌بیل و زه‌رده‌چه‌وه
11- چای سه‌وز
12- شووتی ، پیاز ، گه‌نمه کووتاو ، نیسک
13- ماستی که‌م چه‌وری ، هێلکه به کوڵاوی
گرنگترین ڕێنمیایی یه پزیشکیه‌کان :
1- خۆپاراستن له زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی.
2- وه‌رزش : ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر یان زیاتر .
3- دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و نووستن شه‌وانه بۆ ماوه‌ی ( 6- 8 كاتژمێر ) .
4- خواردنی بڕێکی باش له سه‌وزه و میوه‌ی ڕه‌نگ جیاواز ڕۆژانه دوو بۆ سێ جار.
5- پێدانی شیری خۆت به‌منداڵ.
6- چوونه به‌ر خۆر ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی ( 15 ـــ 30 خوله‌ک ) باشترین کات نێوان ( 9 ـــ 10 به‌یانی )، ئه‌و کاتانه‌ی سوودی هه‌یه بریتی یه له ( 9 به‌یانی بۆ3عه‌سر ) له‌گه‌ڵ زۆر خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین دی وه‌ک جگه‌ری نه‌هه‌نگ و ماسی و شیر و هێلکه و قارچک .
7- که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنی گۆشتی سوور ، چه‌وری ئاژه‌ڵ ، شیرینی ، فاست ڤوود ،خواردنه‌وه گازیه‌کان ، گۆشتی بر‌ژاو له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو ڕۆژانه.
8- ئه‌نجام دانی ئه‌شیعه‌ی مامۆگراڤی له سه‌ر ڕێنمیایه پزیشکیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریکی و ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
AM:09:25:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5716
جار خوێنراوه‌ته‌وه