بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیت بۆ كه‌سێك ئه‌م سێ ڕێگه‌یه به‌كارمه‌هێنه
وێستگە ستایل-
ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و هه‌ست له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه جیاوازی هه‌یه به‌ڵام خراپترین شێوازی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی ئه‌م سێ جۆره‌یه.
1-ئاره‌زووكردنی زاڵ بوون به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا:
نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی دروست ده‌كه‌ن ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن زاڵ ببن به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ردا و خۆیان جڵه‌وی په‌یوه‌ندیه‌كه بگرنه ده‌ست، له‌ڕاستیدا ئه‌م بیرۆكه‌یه به ته‌واوه‌تی هه‌ڵه‌یه و له‌جیاتی نزیكبوونه‌وه ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه له‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت.
2-گرنگی نه‌دان و پشت گوێ خستن:
ئه‌گه‌ر پێت وایه به گرنگی نه‌دان به خۆشه‌ویسته‌كه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان پته‌وتر ده‌بێت ئه‌وه به‌هه‌ڵه‌دا چویت ئه‌مه خراپترین جۆری ڕێگه‌یه كه بته‌وێت تاقی بكه‌یته‌وه هه‌تا كه‌سێك كه تۆی خۆشه‌ویسته‌وه دوات بكه‌وێت، له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه گرنگی نه‌دان به كه‌سێك به مانای نه‌بوونی گرنگی و بایه‌خ و سوكایه‌تی پێكردنی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر وایه.
3-لاواز بوون له په‌یوه‌ندیه‌كه:
%22 ی گه‌نجه‌كان پێیان وایه ئه‌گه‌ر خۆیان وه‌ك كه‌سێكی لاواز پیشان بده‌ن ئه‌وه وشه‌ی خۆشه‌ویستیان گوێ لێ ده‌بێت له لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌یانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌ركه‌وتن به لاوازی هیچكات ناتكاته شاسواری خه‌ونی هیچ كه‌سێك.
PM:12:35:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4116
جار خوێنراوه‌ته‌وه