نه‌خۆشیه‌ك 3 چركه جارێك له جیهاندا كه‌سێك ده‌كوژێت
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی كه‌ڕووی خوێن یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه 3 چركه جارێك كه‌سێك به‌هۆیه‌وه ده‌مرێت له‌جیهاندا، زۆر گرنگه له سه‌ره‌تاوه ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌ستنیشان بكرێت چونكه یه‌ك كاتژمێر دواكه‌وتن له چاره‌سه‌ر ئه‌گه‌ری مردن به ڕێژه‌ی %6 زیاد ده‌كات.
له نیشانه‌كانی توشبوون به كه‌ڕوی خوێن" نه‌توانینی ته‌ركیز كردن و به‌ربوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و نه‌بوونی كاردانه‌وه‌ی له‌شه بۆ ده‌رمان و هه‌ستكردن به ئازار و تێكشكانی ماسولكه‌كان و گۆڕانی ڕه‌نگی میز و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سووره" له‌سه‌ر له‌ش.
كاتێك ڤایرۆسێك ده‌چێته ناو له‌ش جه‌سته جۆرێك مادده‌ی كیمیاوی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌یكاته خوێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ببێته‌وه له‌سه‌ره‌تادا به‌ڵام ئه‌گه‌ر كادانه‌وه‌ی له‌ش بۆ توانای ڤایرۆسه‌كه هاوسه‌نگ نه‌بێت ئه‌وه نه‌خۆش توشی كه‌ڕووی خوێن ده‌بێت.
كه‌ڕووی خوێن یه‌كێكه له نه‌خۆشیه گوازراوه مه‌ترسیداره‌كان و مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر منداڵ و ئافره‌تی دووگیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌ك نه‌خۆشی شه‌كره و گورچیله و سییه‌كان و شێرپه‌نجه و ئایدز دروست ده‌كات.
AM:10:30:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4156
جار خوێنراوه‌ته‌وه