له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی ماڵی خه‌زێنه‌یه‌كی به‌نرخی دۆزیه‌وه
وێستگە ستایل-
هاوڵاتیه‌كی ڕوسی له شاری ترویتسك له ناوچه‌ی تشیلیابینسك له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی تیایدا ده‌ژی كه له باپیرانیه‌وه بۆی به‌جێ ماوه خه‌زێنه‌یه‌كی به‌نرخی دۆزیه‌وه.
له‌ناو ئه‌م خه‌زێنه به‌نرخه‌دا بڕێكی زۆر له پاره‌ی كانزایی و جانتایه‌كی چه‌رمی پڕ له پاره‌ی كاغه‌ز هه‌بووه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمبراتۆڕی قه‌یسه‌ری ڕوسیا، له چه‌ندین چه‌كی پاره و گوێزانی ڕیشتاشین و چه‌قۆ و ده‌رزی پزیشكی تیایدا بووه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا پارچه‌یه‌ك له فه‌روو هه‌بووه كه هێشتا زۆر باش ماوه‌ته‌وه.
باپیرانی ئه‌م هاوڵاتیه ڕوسیه پێشتر كڵاویان له فه‌روو دروستكردوه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت له‌و كاته‌دا دۆخی دارییان زۆر باش بووه.
ئه‌م پیاوه بڕیاریداوه به‌شێك له یاده‌وه‌ریه‌كانی باپیرانی بببات بۆ مۆزه‌خانه‌ی مزگه‌ونێك و ئه‌وی دیكه‌ی بۆ نه‌وه‌كانی خۆی داناوه.
AM:08:51:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه